كازمی داوای توندكردنەوەی رێكارەكانی قەدەغەی هاتووچۆ دەكات

عیراق

25/05/2020‌ 488 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا سەرۆكوەزیرانی عێراق، داوای لە هێزە ئەمنییەكان كرد، كە رێكارەكانی تایبەت بە قەدەغەكردنی هاتوچۆ توندتر بكەن.

نووسینگەی مستەفا كازمی لەرێگەی بەیاننامەیەك رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆكوەزیران بە یاوەری وەزیری تەندروستی، حەسەن تەمیمی سەردانی شاری پزیشكی لەبەغدا كردووە و لەمیانیدا لەگەڵ پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كۆبووەتەوە، ئەو داوایەی خستووەتەڕوو.

نووسینگەكە راشیگەیاند، كازمی لەو سەدانە بەدواداچوونی بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەكانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتوچۆ كردووە.

هەروەها سەرۆك وەزیران، داوای لە هاووڵاتییان كردووە، زیاتر پابەندبن بە رێنماكانی خۆپارێزی‌و هێزە ئەمنییەكانیش دەبێت خەڵكی پابەند بكەن بەبڕیارەكانەوە.

هـ ـ ح