ئەمریكا سیستەمی پاتریۆت لەرۆژئاوای كوردستان جێگیردەكات

کوردستان

28/05/2020‌ 1346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا بەنیازە سیستەمی موشەكی پاتریۆت لەرۆژئاوای كوردستان جێگیر بكات، ئەوەش بۆ بەهێزكردنی پێگەی سەربازی خۆی لەناوچەكە.

بەپێی سەرچاوەكان ئەمریكا لە بنكەی سەربازی نزیك كێڵگەی نەوتی كونكیو لە ریفی دێرزووری رۆژهەڵاتی سوریا سیتەمە موشەكییەكە جێگیر دەكات.

بنكەی سەربازیییەكەی ئەمریكا لەنزیك كێڵگەی نەوتی كونیكو، دووەم گەورەترین بنكەی سەربازی ئەمریكایە لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ئەمریكا لەبنكەی سەربازی هەریر لەنزیك هەولێر لەهەرێمی كوردستان بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار لەعێراق هەمان سیستەمی جێگیركردووە.

هـ ـ ح