كەشتی ئاسمانی SpaceX گەیەنرایە خولگەی دەرەوەی زەوی

لە میدیاکانەوە

01/06/2020‌ 563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان عەفوور
ناردنی كەشتی ئاسمانی دروستكراوی كۆمپانیا SpaceXی تایبەتی (ئیلۆن مسك) بە دوو سەرنشینەوە، لە سەعات 3:22 ی دوانیوەڕۆی رۆژی 30ی ئایاری 2020، بووە یەكێكی دیكە لەڕۆژە مێژووییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ناردنی كەشتی SpaceX سەردەمێكی نوێی كەشتی ئاسمانی-یە بۆ بۆشایی گەردوون و گەڕانەوەی ئەمریكا، لەدوای 11 ساڵ، جارێكی دیكە بۆ خولگەی گەروەی زەوی.

هەریەك لەسەرنشینەكانی (دۆگ هیرلی و بۆب بهنگن) لەئاژانسی ناسا، گەشتەكەیان بۆ ئاسمان كرد لە ناو كەبسولی ئەژدیهای رەش و سپی لەشێوەی گوللە تۆپێك لەسەر لوتكەی موشەكی ڤالكۆن 9. گەشتەكەش لە هەمان پێگەی رۆیشتی تیمی ئەپۆلۆ-ەوە بوو بۆ سەر مانگ نیو سەدە لەمەوبەر.

هیرلی بەر لە تەقاندنی مووشەكەكە وتی: رێگەبدەن ئەم مۆمە داگیرسێنین، كە ئەمەش وشەیەكی مێژوویی ئالان شیبرد بەكاریهێنا لەیەكەمین گەشتی ئاسمانی مرۆیی ساڵی 1960.

بەپێی هەواڵێكی ئەی بی سی نیوز، بڕیارە هەردوو كەسەكە لەرێگەی ئەو كەپسولەوە پاش نزیكەی 19 سەعات بگەنە وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی لەدووری 250 مایل لەسەر رووی زەوی و بەخێرایی نزیكەی 27 هەزار و 500 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا. 

هەروەها وتیشی: "بۆ ماوەی 4 مانگ ئەو دوو كەسە لەوێ دەمێننەوە و دواتر دەگەڕێنەوە سەر رووی زەوی".

ئەوەشی وت: پارچەو پاشماوەی مووشەكەكەش بە رێگاوە دەخرێتە خوارەوەی بۆ ناو زەریا.

هاوكات رۆژنامەی ستار ئاتد ستریپ-یش نوسیەتی: "ئەمە كارێكە لە ساڵی 1970كانەوە جیهان بە خۆیەوە نەدیوە".

ئەركە گەورەكە لەوەدایە، كە ئەمریكا لەگەڵ ئەوەی ئەم كارەی ئەنجامدا، بەناو نەخۆشی كۆڤید-19 تێپەڕ دەبێت، كە ژمارەی مردن بەهۆی نەخۆشییەكەوە زیاتر لە 105 هەزار كەسە.

هەروەها بەرپرسانی ناسا پێیانوایە، كە ئومێدەوارن ئەم كەشتیە رۆحی مەعنەوی ئەمریكاییەكان بەرزبكاتەوە و پیشانی بدات، كە ئەمریكا چی كردووە.

سپەیس ئێكس، بووە یەكەمین كۆمپانیای تایبەت، كە كەشتی ئاسمانی رەوانەی دەرەوەی گۆی زەوی بكات.

(ئیلۆن مسك) خاوەتی پرۆژەكە و هەروەها پشتیوان و بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا-ی كارەبایی دوای دەرچوونی كەشتییەكە بەرەو ئاسمان كە دڵی لە ناو قەفەزری سنگیدا لەوپەڕی لێداندا بوو، وتی: "ئەمە شتێكە پێویستە هەموو كەسێك لەكاتی داهێنانەكەیدا، دڵی وا لێدەدات ".

ساڵی 2011 كەشتی ئاسمانی روسی بە پاڵپشتی ئاژانسی ناسا دوو كەشتیوانی ئاسمانی ئەمریكایان لە كازاخستانەوە گەشت پێكرد بەرەو وێستگەی ئاسمانی. بەڵام جیاوازی ئەم جارە لەوەدایە كە كەشتییەكە ئەتوانێت بگەڕێتەوە سەر زەوی.

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی ناسا، چەند ساڵێك لەمەوبەر ناسا ئەركی دروستكردنی نەوەیەكی نوێی چنگكەوتووە لەلایەن كۆمپانیاكانی SpaceX و بۆینگ كە تێچووەكەی 7 ملیار دۆلار دەبێت.

چاوەڕواندەكرێت، كە كەشتی ئاسمانی بۆینگ كە هەڵگری كەپسولی ستالینز-ە نەگاتە ساڵی 2021 كەشتیوانەكانی بگەیەتێتە بۆشایی ئاسمان.

ئاژانسی ناسا پلانی داناوە، كە دوو كاری گەورە بكات لەچەند ساڵی داهاتوودا، گەشتێكی ئاسمانی تر بۆ سەر مانگ، هەروەها گەشتی مەریج لەساڵی 2030.