سوپای سوریا رێگری لەكاروانێكی سوپای ئەمریكا دەكات

جیهان

03/06/2020‌ 1033 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "سپۆتنیك" گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاویكردووەتەوە، كە لەپارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای سوریا تۆمار كراوە.

لەگرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، كە ژمارەیەك سەربازی سوپای سوریا رێگری لەكاروانێكی سوپای ئەمریكا دەكەن، كە بەناوچەكەدا رۆشتوون.

هێزەكەی سوپای سوریا لە (فەوجی 154 هێزی تایبەت) پێكهاتوون‌و لەناوچەیەكی گوندەواری درارە (3 كیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی تەل تەمر) لەپارێزگای حەسەكە رێگرییان لەهێزەكەی ئەمریكا كردووە.

لەكاتی رێگری لەهێزەكەی سوپای ئەمریكا، هێزەكەی سوریای سوریا داوایان لەو هێزە كردووە، كە دەبێت خاكی سوریا جێبهێڵن‌و بڕۆنە دەرەوە.

هاوكات لەگەڵ رێگرییەكانی سوپای سوریا، كۆمەڵێك لەخەڵكی ناوچەكەش رژاونەتە ناوچەكەو دژایەتیان بۆ هێزەكە راگەیاندووە.

هـ ـ ح