كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان (١٠٨٩) كەس

کوردستان

06/06/2020‌ 534 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19  لە هەرێمی كوردستان گەیشتە (١٠٨٩) تووشبوو، لەنێویاندا (١٩) مردن هەیە و (٤٤٨) نەخۆش چاكبووەتەوەو ئێستا (٦٢٢) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان

ئەو ئامارە لە  راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.

كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٢٧٦٠) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (٩٤٤) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٠٥) لە هەولێر، (٦٣) لە سلێمانی، (٦٧٦) لە دهۆك. وە (١١٨١٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٣٢٩) هاووڵاتی بوو.

پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (١١٥٢) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٢٦٨) هەولێر، (٤٨٢) سلێمانی، (٤٠٠) دهۆك، (٢) گەرمیان. (كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (٨٥٨١٦) پشكنین بووە)

دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (١) گیان لەدەستدان، (٤) چاكبووەوە، (٧٤) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر (٢٩) پۆزەتیڤ و (١) گیان لەدەستدان: (٥) پیاو و (٩) ئافرەت و (٣) كچێكی گەنج، (١٢) منداڵ، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری هەولێرن.

پارێزگای سلێمانی (٤٥) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە :

شاری سلێمانی (٤٣) پۆزەتیڤ: (٢٨) پیاو و (١٣) ئافرەت و كچێك و كوڕێكی گەنج، چوار تووشبوو بەركەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیكە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان، دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە، یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە، یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا، یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق، سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

ئیدارەی گەرمیان (٢) پۆزەتیڤ و (٤) چاكبووەوە: پیاوێكی تەمەن (٤٧) ساڵ و منداڵێكی تەمەن (٩) ساڵ، ھەردووكیان بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، دانیشتووی گەڕەكی شەھیدان لە قەزای كەلار.