كاتی پەرەپێدانی چەكی خێراتر لە دەنگ ئاشكرادەكرێت

مەلەفی تایبەت

17/06/2020‌ 1022 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پەرەپێدانی چەكی خێراتر لە دەنگ و ئامرازەكانی خستنە خوارەوەی، ئەمەش لە چوارچێوەی پێشبڕكێی خۆپڕچەككردندا.

بەپێی راپۆرتەكە، شارەزای سەربازی (ئەلێكسی لیونكوف) لە تێچاندنێكیدا سەبارەت بە قسەكانی سەرۆك ڤلادیمیر پۆتین دەربارەی ئەوەی روسیا ئامرازەكانی دژە چەكی لە دەنگ خێراتری هەیە، دەڵێت: پەرە پێدانی ئامرازەكانی روبەروبونەوەی چەكی لە دەنگ خێراتر لەماوەی پێنج ساڵی داهاتودا تەواو دەبێت.

لیونكوف باسی لەوەش كردوە، ئەو چەكانە بەرگری ئاسمانی دەبێت، یان بە شێوەیەكی وردتر، ئاسمان-بۆشایی دەبێت، و پێویستە توانای ئەوەی هەبێت لە بەرزایی جیاوازەوە ئامانجەكانی بپێكێ، و لە ماوەی ١٠٠ كلم دا بێت. پێویستە ئەم چەكە دوو تایبەتمەندی هەبێت. یەكەم، پێویستە لە كارپێكردنی وەلامدانەوەدا خێرایەكەی كەمتر نەبێت لە خێرایی ئامانجەكە بەڵكو خێراتریش بێت؛ دوەم، ئەگەر بێت و ئامرازی وێڕانكردن ئامانجە خێراتر لە دەنگەكە بپێكێ لەو كاتەی پێی دەگات، ئەوا پێویستە خێرایەكەی ئەوەندەو نیوێك لە خێرایی ئامانجەكە زیاتر بێت.

بەگوێرەی قسەی لیونكوف، ئەوەی ئێستا ئەمریكیەكان لە ژێر پەردەی چەكی خێراتر لەدەنگ پەرەی پێ دەدەن، لەگەڵ فرۆكەكاندا بە خێرایی ٥ بۆ ٦، لە دورترینیشدا ٨ ژمارە ماغ ە. بە شێوەیەكی نزیكی دەتوانین بڵێین پەرەپێدانی جوڵانەوەكەی بە خێرایی ١٠ ژمارەی ماغ ە، بۆیە پێویستە ئەو چەكەی دژەكەیەتی بگاتە ١٥ ژمارەی ماغ.

لە ئێستادا، شارەزایانی روسیا سەرقاڵن بە پەرەپێدانی ئامرازی بەرگرتن لە چەكەكانی دوژمن؛ ئەوانەی لە دەنگ خێراترن، هەروەها پەرەپێدانی هەمان ئەو چەكانەی خۆشیان. بۆیە وەك بنەمایەك پێویستە پەرە بە شمشێرو قەڵغانیش بدرێ. بە تەریب لەگەڵ دروست كردنی ئامرازەكانی وێرانكردندا، پێویستە پەرەش بەو ئامرازانە بدرێ كە دەیپارێزێ. پێویستە رۆكێتە دژە فرۆكەكان توانای وێرانكردنی ئامرازی هێرشە ئاسمانیەكانی هەمان نەوەیان هەبێت. دیارە ئەم رێكارە لەكاتی یەكێتی سۆڤیەتەوە پیادە دەكرێ.. بەتایبەتیش كۆسیستەمەكانی بەرگری رۆكێتی؛ ئەوانەی مۆسكۆ و دەوروبەری دەپارێزن لە بەرگرتنی ئەو رۆكێتە بالیستیانەی بە خێرایی نزیك لە دەنگ دەفڕن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا