لیڤەرپوڵ ژمارە مێژووییەكەی سیتی‌و یونایتید دەشكێنێت

وەرزش

27/06/2020‌ 196 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانی لیڤەرپولچی ئینگلیزی دوای 30 ساڵ توانی نازناوی خولی ئینگلیزی بەرێتەوەو بەوەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

لیڤەرپوڵ بە 7 هەفتە پێش تەواوبوونی یارییەكانی خولی ئینگلیزی بووە پاڵەوانی خولەكە، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی نوێی كرد بەناوی خۆیەوە.

پێشتر هەر یەكە لەیانەكانی مانچستەر یونایتیدو مانچستەر سیتی بە 5 هەفتە پێش تەواوبوونی خولەكە نازناوەكەیان بردووەوە، بەڵام لیڤەرپوڵ ژمارەكەی شكاندن.

رۆژی پێنج شەممە دوای ئەوەی یانەی مانچستەر سیتی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك بەیانەی چیڵسی دۆڕا، یانەی لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی.

هـ ـ ح