گفتوگۆكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەسەر پرسی نەوتی هەرێم بەردەوامە

ئابوری

28/06/2020‌ 1165 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان شاندی عێراق‌و هەرێمی كوردستان لەبارەی نەوت بەردەوامە، جەختیشیكردەوە، كە دەبێت هەرێم پابەند بێت رۆژانە لە 370 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەمنەهێنێت.

ئێحسان عەبدولجەبار راشیگەیاند، لەبەرچاوگرتنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، هەوڵی باشكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دەدەین.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی راگەیاند، كە لە بەرژەوەندی عێراقە بەردەوام بێت لە هاوكاریكردن و پێكەوەكاردن لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك بۆ ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بەرزببێتەوە.

جەختی لەوەش كردەوە، كە وەزارەتی نەوت پابەندە بەرێككەوتنی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بەپێی وادەكان بۆ مانگەكانی داهاتوو لەمساڵدا، بۆیە لە چوارچێوەی رێككەوتنەكەدا، بەرهەمهێنان لە كێڵگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق زۆر كەمكراوەتەوە.

هـ ـ ح