ماكرۆن هێرش دەكاتە سەر ئەردۆغان

جیهان

29/06/2020‌ 2106 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی فەڕەنسا  هێرش دەكاتە سەر توركیا و ئەردۆغان و دەڵێت، تورکیا بەپرسیارێتی تاوانکاری لە لیبیادا هەیە ئەوەش بەدەستێوەردان لەململانێکانی ئەو وڵاتە.

ئەمرۆ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئیمانیۆل ماکرۆن راگەیاند، تورکیا بەپرسیارێتی تاوانکاری لە لیبیادا هەیە ئەوەش بەدەستێوەردان لەململانێکانی ئەو وڵاتە.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای بڕیارەكەی وڵاتانی جیهان و نەتەوە یەکگرتوەکان بە ب قەدەغەکردنی ناردنی چەک بۆ لیبیا كەچی ئێستا دەستێوەردانە سەربازییەکانی تورکیا لەلیبیا زیادیکردوە و ژمارەیەکی زیاتری میلیشیا و چەکداری توندڕەوی رەوانەی ئەو وڵاتە کردوە.

ماکرۆن جەختی لەوەشكردەوە، ئەمە بەرپرسیارێتی مێژویی و تاوانکاری لایەنێکە کە خۆی بە ئەندامی ناتۆ دەزانێت.

تەئكیدی لەوەشكردەوە، ئەوەی تورکیا دەیکات لەلیبیا بۆ وفەرەنسا قبوڵکراو نیە هەربۆیە کاتی ئەوەیە ئەنقەرە هەڵوێستی خۆی رونبکاتەوە.