یۆڤانتۆس رۆشتنی یاریزانێكی رادەگەیەنێت

وەرزش

30/06/2020‌ 194 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی یۆڤانتۆسی ئیستالی بەشێوەیەكی فەرمی رۆشتنی یاریزانێكی راگەیاند.

یانەی یۆڤانتۆس رۆشتنی سیمونی موراتوری ئەستێرەی یانەكەی بۆ یانەی ئەتلەنتا راگەیاند، كە لەوەرزی نوێوە لەو یانە یاری دەكات.

یۆڤانتۆس بە بەیاننامەیەك رۆشتنی ئەو یاریزانەی راگەیاندووە، كە بەهای گرێبەستەكەی 7 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ماوەی چوار ساڵ.

ئەو یاریزانە تەمەنی 22 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی ئەتڵەنتا دەیەوێت لەوەرزی داهاتوو سوودی لێ ببینێت.

هـ ـ ح