كۆمپانیای Acer كۆمپیوتەرە بەهێزەكەی رایگەیاند

هەمەڕەنگ

30/06/2020‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Acer، كە كۆمپانیایەكی بەناوبانگی وەبەرهێنەری ئامێری تەكنەلۆژییە، چەند كۆمپیوتەرێكی كەسی نوێی ڕاگەیاند، لە ناویاندا كۆمپیوتەرێك هەیە تایبەتە بەو كەسانەی حەزێكی زۆریان بۆ گەشت هەیە، یاخود لە شوێنی كراوە كار دەكەن.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوە كردووە كۆمپیوتەری Enduro N3  بۆ ئەو ئەندازیارانە دروست كراوە، كە لەشوێنی كراوە كار دەكەن، یاخود بۆ ئەو كەسانەی هەمیشە لەگەشتدان.

كۆمپیوتەرەكە لە كەرەستەی بەهێز دروستكراوە و كێشی 1985 گرامە و ئەستورییەكەی 24.85 ملمە، كەرەستەی تایبەت بۆ گۆمەكانی دروستكراوە بۆ ئەوەی لە شكان بیپارێزێت، هەروەها تایبەتمەندی Aquafan ی هەیە، كە لە تەڕبوون دەیپارێزێت.

كۆمپیوتەری Enduro N3 تایبەتمەندی Discrete Trusted Platform Module وAEMS ی هەیە لەزانیاری كەسەكە دەپارێزێت و ڕێگە نادات هاككەرەكان دەستیان پێ بگات، هەروەها خاوەنی پاترییەكە، كە دەتوانێت بۆ ماوەی 13 كاتژمێر كار بكات.

كۆمپیوتەرەكە كار بە پرۆسێسەری  Intel Core i7 ی نەوەی دەیەم دەكات، ڕامی كۆمپیوتەرەكە 32 گێگابایتە و هاردەكەی لە جۆری SSD ی 512 گێگابایتە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ