پلەی گەرمای جەمسەری باشوور سێ‌ بەرانبەر بەرز دەبێتەوە

هەمەڕەنگ

01/07/2020‌ 432 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكردووە، پلەی گەرمای ناوچەی جەمسەری باشووری گۆی زەوی بە بەراورد بە سێ‌ دەیەی رابردوو سێ‌ بەرانبەر بەرزبووەتەوە.

بەپێی توێژینەوەكە لە سی ساڵی رابردوو پلەی گەرمای جەمستەری باشوور بە رێژەی 1.8 سەدی ساڵانە بەرزبووەتەوە.

توێژینەوەكە ناوەندی خوێندنی زانكۆی ڤیكتۆرۆیا ئەنجامیداوە لە نیوزیلنداو تۆڕی "CNN" وردەكارییەكەی بڵاوكردووەتەوە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پێشهاتێكی نوێیەو جیهانیش رووبەڕووی رووداوی نوێ‌ لەساڵانی داهاتوو دەكات.

هـ ـ ح