هەڤاڵ ئەبوبەكر قسە لەسەر چارەنووسی پۆستەكەی دەكات

کوردستان

07/07/2020‌ 2223 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی قسەی لەسەر چارەنووسی پۆستەكەی كرد، كە بەپێی رێككەوتنێكی گۆڕان‌و یەكێتی وەریگرتووە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر لەمیانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا وتی: تا ئێستا هیچ زانیاری و قسە و باسێكی وەها نەلەلایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە نەلەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەكراوە، ئێمە بەردەوامیین لەسەر جێبەجێكردنی ئەركەكانمان بارودۆخەكەمان زۆر لەوە سەخترە، كە دابنیشین بەدیار ئەو لێكدانەوانەوە.

ئەو قسانەی هەڤاڵ ئەبوبەكر لەكاتێكدایە، دەنگۆ هەیە، كە یەكێتی‌و گۆڕان گفتوگۆ دەكەن، بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەكانی نێوانیان، كە یەكێك لەپۆستەكان ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی‌و هەڵەبجەیە.
 
لەبارەی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆناش، هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: دۆخی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە سلێمانی لە دۆخێكی سروشتیدایە، تا ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵدایە و دۆخەكە باشە، ئێستا ئێمە بەخۆپارێزی و هەستیارییەكی زۆرەوە لەناوەڕاستی دۆخەكەوە بەرەو كۆتاییەكەی دەڕۆین، سەرەتا دەستمان پێكرد هاتوینەتە چەقەكەی ئێستا لەچەقەكەیەوە بەرەو كەنارەكان دەڕۆین، خەریكە بەرگرییەكی گشتی لەسنوری پارێزگای سلێمانی دروست دەبێت ئەگەر بەم پێیە بڕۆین لەدوای 10ی ئەم مانگەوە بارودۆخەكە بەرەو ئاراستەیەكی تر دەڕوات، سەبارەت بەدەنگۆی ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی.

هـ ـ ح