جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

کوردستان

09/07/2020‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆران بۆ تاوتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی دۆخی حكومرانی و بژێوی خەڵك چەند پرسێكی دیكە لەمەكۆی سەرەكی بزووتنەوەكە بەرێوەدەچێت.

میدیای گۆڕان ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتییمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی لە شاری سلێمانی بەرێوەدەچێت، تێیدا هەلسەنگاندن بۆ دۆخی حكومەت و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان دەكرێت، هاوكات راسپاردەكانی جڤاتی گشتی و باژێڕوانەكان تاوتوێدەكات و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدرێت.

پێشتریش شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامی خانەی راپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ میدیای بزووتنەوەكەی رایگەیاندبوو، لە هەفتەی رابردوو گۆڕان زنجیرەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەكان ئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ دەربازكردنی هەرێم لەو قەیرانانەی تێی كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیدا ئەنجامی ئەو سەردانانە تاوتوێدەكرێن.

هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا كۆمەلێك پرسی ناوخۆیی تاوتوێدەكرێن، لەوانە هەنگاوەكانی بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی.

هـ ـ ح