شارپرێس:
سه‌رۆكی تیمی ناشتنی قوربانیانی كۆرۆنا له سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ له سلێمانی پێنج كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌خاكسپێردراون.
عه‌بدوڵا سه‌نگاوی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ پێنج كه‌س به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ كه‌سیان خه‌ڵكی ناوشاری سلێمانی بون و دوانیشیان خه‌ڵكی شاره‌زور و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بون.
عه‌بدوڵا سه‌نگاوی داواش له‌هاوڵاتیان دەكات رێنماییه‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و به جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان و توشبوان به‌كۆرۆنا كەمدەبێتەوە.