شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی باس له‌هه‌وڵه‌كانی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی ده‌كات بۆ نزیكبوونه‌وه له ئیداره‌ی تره‌مپ و كاركردنی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیداره‌یه.
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی ئه‌مریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی، شوێنگره‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه "لە مانگی تەمووزی ساڵی 2018دا شێخ نەهرۆ كەسنەزانی له‌نامەیەكیدا بۆ جۆن بۆڵتن، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیوای خواستووه "بە ئامانجی هاوبەشمان بگەین كە لاوازكردنی رژێمی مەلاكانی ئێران و كۆتاییهێنان بە هەژموونی ئەو وڵاتەیە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕِاپۆرته‌كه ڕاپۆرته‌كه‌ی واشنتۆن پۆست، شێخ نه‌هرۆ پێشتر له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق زانیاریی به ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا CIA داوه، ته‌نانه‌ت له‌كتێبی "پلانی هێرش" كه له‌نوسینی بۆب ودوارد-ه باس له‌وه‌ده‌كات، گرووپێكی ئایینی زوو زوو لە هەرێمی كوردستان چاویان بە بەرپرسانی (سی ئای ئەی)ی دەكەوت، لەو كاته‌دا ئەمریكییەكان خەریكی دانانی پلانی هێرشەكردنه سه‌ر عێراق بوون له‌ساڵی 2003 خێزانی شێخ تۆڕێكی زانیاریدەری لە لایەنگرانی خۆیان پێكهێنابوو، ودوارد ده‌ڵێت، زانیارییەكانیان یەكجار دەگمەن بووە و عەقڵی مرۆڤی ده‌وه‌ستاند.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا شێخ نه‌هرۆ باس له‌به‌خشینی زانیاریی له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه به سی ئای ئه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت " مانگانە یەك ملیۆن دۆلاریان لە (سی ئای ئەی) وەردەگرت بۆ خەرجییەكانی تۆڕی زانیارییه‌كه‌ی".
واشنتۆن پۆست ده‌ڵێت "شێخ نەهرۆ له‌عێراق سزای لەسەرە، هەركاتێك گەڕایەوە عێراق دەستگیر دەكرێت" به‌ڵام شێخ نەهرۆ تۆمەتی گەندەڵی رەتدەكاتەوە و دەڵێت ئەو جۆرە بڕیارانەی له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه دراون مەبەستی سیاسی‌یان لەپشتەوه‌یه.
له‌ڕۆژی 30ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا شێخ نه‌هرۆ چووەتە هۆتێلی نێودەوڵەتیی ترەمپ كه لە واشنتنه و 26 شەو لە سویتێك لە نهۆمی هەشتەمی هۆتێلەكە بەسەر بردووە، كه تێچووه‌كه‌ی به دەیان هەزار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
واشنتۆن پۆست ناوی شێخ نه‌هرۆی له لیستی میوانە ڤی ئای پییەكانی هۆتێله‌كه ده‌ستكه‌وتووه و ده‌ریشكه‌وتووه ماوه‌ی مانه‌وه‌ی شێخ نه‌هرۆ، له‌سه‌رجه‌م میوانه ڤی ئای پیه‌كانی دیكه زیاتر بووه.