شارپرێس:
هاتنی هه‌زاران ده‌روێش و شوێنكه‌وتووی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی ناوبراو، ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆ به‌رپرسانی ته‌ندروستی سلێمانی و ئه‌وان هۆشداریده‌ده‌ن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه دوای كۆتایهاتنی ئه‌و پرسه‌یه و له‌حاڵه‌تی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، كێ باجه‌كه‌ی ده‌دات؟ خه‌ڵكی سلێمانی؟ یاخود ئیداره‌ی شاره‌كه؟
ڕۆژی پێنج شه‌ممه هه‌زاران ده‌روێش و شوێنكه‌وتووی شێخ محه‌مه‌د له‌ده‌روازه سنورییه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتنه شاری سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له‌مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی شێخ محه‌مه‌د، ئه‌وان هاتنه شارێك كه هه‌مووی چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چێت و ده‌یه‌وێت له‌تارمایی ئه‌و ڤایرۆسه ڕزگاری ببێت، به‌ڵام پێده‌چێت دانانی ئه‌و پرسه‌یه‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زاران كه‌سه، شاری سلێمانی و ئیداره‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه خاڵی سفر له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتنی به‌لێشاوی ئه‌و ده‌روێش و شوێنكه‌وتووانه‌ی به ڕووداوێكی مه‌ترسیدار وه‌سفكرد و بۆ شارپرێس باسی له‌وه‌كرد، ئه‌وان وایده‌بینن سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ئێرانه‌وه هاتوون هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بن.
وتیشی، تێكه‌ڵاوبوون له‌و پرسه‌یه‌دا دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌شاری سلێمانی ده‌بیندرێت و به "كاره‌سات" له‌ئێستادا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌سفیكرد.
تا ئه‌م ساته هیچ به‌رپرسێكی ئیداریی و ته‌نانه‌ت حزبی سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی دانانی ئه‌و پرسه‌یه و كۆبونه‌وه‌ی هه‌زاران كه‌س نه‌خستوه‌ته‌ڕوو، له‌كاتێكدا ئێستا ڕۆژانه له‌سلێمانی چه‌ندین شوێن به‌پاساوی كۆنه‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و بۆ خۆپاراستن له‌كۆرۆنا داده‌خرێن.
شێخ عه‌بدوڵا سه‌نگاوی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی زه‌نگی هۆشداریی لێده‌دات و بۆ شارپرێس ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سلێمانی به‌ره‌و باشبوون چووبو به‌شێوه‌یه‌ك كه توانیبوومان كۆنتڕۆڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ین، به‌ڵام پێشبینیده‌كه‌ین دوای ئه‌و پرسه‌یه دۆخه‌كه به‌ره‌و خراپی بڕوات".
جێگری به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی، ئه‌وه‌ی ڕوویدا نائاسایی و مه‌ترسیدار بوو، ده‌بوو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی ڕێگه‌ی هاتنیان به‌و كه‌سانه نه‌دایه له‌ئێرانه‌وه، به‌ڵام كه ئێستا هاتوون ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كار بۆئه‌وه بكه‌ن نه‌هێڵن ئه‌و كه‌سانه بچنه نێو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و ته‌نیا له‌سنوری باخی به‌ختیاری و له‌نزیك شوێنی پرسه‌كه بمێننه‌وه.
له‌په‌یامێكیشدا داوا له‌شێخ نه‌هرۆ كه شوێنگره‌وه‌ی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانییه ده‌كات و ده‌ڵێت "داوا له شێخ نه‌هرۆ ده‌كه‌م له‌ئاست به‌رپرسیارێتی و ئه‌خلاقی و ئاینیدا بێت و هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ده‌روێش و شوێنكه‌وتووه‌كانی ئیزن بدات و سه‌رجه‌م ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكات".
ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌بڕیار قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌ی سنوریی باشماخ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر داخرا، به‌ڵام داخستنی ده‌روازه‌كه له‌دوای هاتنی لێشاوی سه‌دان شوێنكه‌وتووی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانییه بۆ شاری سلێمانی.
هه‌رچه‌نده زۆرترین گرته‌ی ڤیدیۆیی مه‌رزی باشماخ له‌كاتی هاتنی ده‌روێشه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌خاڵه سنورییه‌كانی دیكه‌وه سه‌دان كه‌سی دیكه هاتوونه‌ته شاری سلێمانی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقه‌وه هاتوونه‌ته نێو شاری سلێمانی، به‌شاری كه‌ركوك و بازگه‌كه‌یدا تێپه‌ڕبوون و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتوونه‌ته نێو شاری سلێمانی.
ئه‌مڕۆ ته‌رمی شێخ محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی ده‌گاته‌وه شاری سلێمانی و به‌خاكده‌سپێردرێت و هه‌ر ئه‌مڕۆش پرسه‌كه كۆتایدێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ به‌شداریكردن له‌و پرسه‌یه هاتوونه‌ته سلێمانی ده‌ڕۆنه‌وه شاره‌كانی خۆیان، به‌ڵام پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه دوای كۆتایهاتنی ئه‌و پرسه‌یه و له‌حاڵه‌تی هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، كێ باجه‌كه‌ی ده‌دات؟ خه‌ڵكی سلێمانی؟ یاخود ئیداره‌ی شاره‌كه؟