سەرۆک تورکیات لەبیر کرد
بۆچى سوێندەکەت شکاند

ڤیدێۆ

19/07/2020‌ 898 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئێوە کە پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانتان وەرگرت، سوێندتانخوارد، داکۆکی لەسەروماڵی هاوڵاتیان بکەن، سوێدنتانخواردو بەڵێنتاندا داکۆکیاری بەرژەوەندیەکانی خەڵک بن و بەراستگۆیی و بەئەمانەتەوە ئەرکی سەرشانتان راپەرێنن..

 ئێستا خێرە وا لەبەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا بێدەنگن؟، ئەوە چ ویژدانێکە، چ لۆژیکێکی حوکمرانییە حکومەت ئامادە نەبێت داکۆکی لە خاک و هاونیشتمانیانی خۆبکات و رۆژانە بەبەرچاوییەوە فرۆکە گوندەکانی وێران بکات و سەروەری خاکەکەی ببەزێنێت، گە روانییە، ئەوە بۆچی هەموو دنیا باسی پاوانخوازی و لەشکرکێشی تورکیا ئەکات تەنها ئێوە نەبێنت؟؟

جەنابی سەرۆک ئێوە ئەزانن وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆچی سەردانی هەرێمی کرد، ئەی نەتان بیست لە بەغداد چۆن باسی ئەو پرسە کرا و لەولاشەوە سەرۆکی فەرەنسا سەرقاڵی ڕاگرتنی هرشەکانی تورکیایەو سەرۆکی ئەمریکاو ڕاوێژکاری ئەڵمانیای هێناوەتە سوەرخەت و دەیەوێت سنورێک بۆ کارە شەڕەنگێزیەکانی تورکیا دابنێت،
 خۆناکرێت ئاگاداری ئەوەش نەبن ئێستا فەرەنسا لەسەر ئاستی جیهان سەرکردایەتی راگرتن و بەرگرتن بە لەشکرکێشی تورکیا ئەکات لە سوریاو لیبیاو عێراق و هەرێم، ئەی ئەگەر ئاگادارن خێرە نەخۆتان هێچتان وت و نە ڕێگەشتان دا نێردراوەکەی فەرەنسا  قسەی دڵی خۆی بۆ راگەیاندنەکان بکات؟

خەڵکی کوردستان گوێ قوڵاخی ئەوە بوون، ئێوە هیچ نەبێت هێندەی عێراق هەڵوێستان هەبێت،گەر دەڵێن پاراستنی سەروەریی سنور کاری دەوڵەتە، ئەی بۆ ئێوە٣٠ دانە ساڵە خێرو بێری ئەو سنورانە بۆخۆتان دەبەن؟

 

 ئاخر جەنابی سەرۆک هەموو رۆژێک ئەو فرسەتەتان نابێت، تا ئێوەش دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگی جیهان و بەتورکیا بلێن هێرشەکانتان راگرن و لەخاکەکەمان بچنە دەرەوە.

ئەمرۆ فەرەنسا لەدژی سیاسەتی شەرخوازی تورکیا لە لیبیا و لە سوریا و لە عێراق وەستاوەتەوە، دەرفەتێکی باش بوو لە هەرێمی کوردستانیش ئەونیەتەتان بە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا نیشانبدایە کە ئێوەش دژی داگیرکاری تورکیان.

 

دەبوو بڵێن کە ئێوەشوەک فەرەنسای دۆست دژی ئەو سیاسەتەن کە تورکیا لەناوچەکەو لەهەرێم گرتویەتە بەرو شەر فرۆشی بۆ میراتی دەوڵەتی عوسمانی دەکات و چاوی تەماعکاری بریوەتە خاک و نیشتمانەکەمان و بەفرۆکەی جەنگی گوندەکان بۆردومان دەکات.

 

کە ئێوە بێدەنگن و سوێندەکەتان شکاند، ئێستا کە ئێوە بەچاوی دۆستایەتیەوە دەرواننە لەشکرکێشی تورکیا، ئیتر چۆن ئەتوانن بروا بەخەڵک بهێنن، کە هاتنی سوپای تورکیاو پەلامارەکانی بۆ سەر خەڵکی سیڤل و بێ چەک بەموبارەکەی ئێوە نییە؟؟

 چۆن ئەتوانن بروا بەخەڵکی هەرێم و دۆستەکانی کورد بهێنن، کە ئێوە بۆخۆتان بەشێک نین لەبەرنامەیەک کە خەریکە سوپای تورکیا لەهەرێم تەوروشک پێکەوە ئەسوتێنێت، خۆ گەر ئەم هەڵوێستە شەرمنانەیە بۆ خۆ دورخستنەوە لەبەڵای دۆستی دوێنێتان بێت، دەکرا لەرێگەی وەزیری دەرەوەی عێراق کە کوردە، قسەکانی خۆتان بکردایە، بەڵام کە ئەویش بێدەنگە و ئێوەش هیچ لەسەر ئەوهەموو لەشکرکێشیەی تورکیا نالێن، ئیتر چاوەرێی ئەوە مەکەن، هیچ بەهانەیەک لای خەڵک گوێی بۆ بگیرێت، هێندەی ئەو تێروانینە باوە میللییەی کە دەڵێت: ئێمە خاوەن پارێزەرێکین شێری ناوخۆو رێوی دەرەوەیە.