كرۆس قسە لەسەر چارەنووسی بەیڵ دەكات

وەرزش

27/07/2020‌ 227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆنی كۆرسی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دانی بەوەدانا، كە گاریس بەیڵی ویڵزی‌و یاریزانی یانەكەی نیگەرانە.

تۆنی كۆرس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە بەیڵ بەو دۆخە نیگەرانە كە لەیانەی ریاڵ مەدرید هەیەتی، ئەویش دانیشتنییەتی لەسەر كورسی یەدەگ.

ئەو یاریزانە ئەڵمانییە راشیگەیاند، هیچ یاریزانێك بەو دۆخە رازی نییەو نیگەران دەبێت، بۆیە بەیڵیش بەهەمان شێوە لەسەر ئەو دۆخە نیگەران بووە.

كرۆس باسی لەوەش كرد، هاوینی رابردوو بەیڵ بەنیاز بووە ریزی ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت‌و ئێستاش هەمان نیازی هەیە، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید تائێستا بەوە رازی نەبوون.

گاریس بەیڵ لەساڵی 2013وە رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كردووەو تا ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانە مەدریدییەكە هەیە، بەڵام وەك پێویست گرنگی پێنادرێت‌و زۆربەی كات لەسەر كورسی یەدەگ دانیشتووە.

هـ ـ ح