دەمەقاڵەیەكی خێزانی پاشای دارستان هەڵایەك دەنێتەوە

هەمەڕەنگ

29/07/2020‌ 1318 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گرتەیەكی ڤیدیۆیی شەڕی نێوان نێرە شێر و مێیە شێرێك، دەنگدانەوەیەكی باشی لەسەر تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان هەبوو، كە لەگرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت شێرە مێیەكە چەپۆكێك لەشێرە نێرەكە دەدات، ئەم دیمەنەش قسەی گاڵتەجاری زۆری بەدوای خۆیداهێنا، بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش ئەم دیمەنەیان بە ‌ژیانی هاوسەری نێوان مرۆڤەكان چوواند.

 لە دارستانی (غیر) ی لە هیندستان (زوبین ئاشار)ی فۆتۆگرافەر ئەدیمەنەی دیكۆمێنت كردووە، كە شێرە مێیەكە دەردەكەوێت و‌ بەڕووی شێرە نێرەكەدا‌ دەنەڕێنێت و هەوڵ دەدات چەپۆكێكی لێدات، وەك ئەوەی بییەوێت زلەیەكی لێبدات، لەكاتێكدا شێرە نێرە‌كە هەوڵی خۆپارێزی‌ دەدات و دەیەوێت لە ڕێگاكە بپەڕێتەوە.
 
لاپەڕی ئەلەكترۆنی (وایلد ئیندیا) ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەواڵەكەی لە تویتەر بڵاوكردووەتەوە‌ لەو بارەوە نووسیوویەتی: كێشەیەكی خێزانی شای دارستانە، كە لە دارستانی (غیر) ڕوویداوە و (زوبین ئاشارا) فۆتۆگرافەریش تۆماری كردووە.

لاپەڕە ئەلەكترۆنییەكە داوای لە بینەرانی كردووە بۆ بیستنی نەڕەی شێرە مێیە‌ توڕەكە، هیتفۆن‌ لەگوێ بكەن و دەنگی ڤییدۆكەش بەرزبكەنەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆكە، كە 22 چركەیە،‌ گاڵتە جارییەكی زۆری لە تویتەر بەدوای خۆیدا هێنا‌ و لە ماوەی 9 كاتژمێردا نزیكەی 170 هەزار بینەری هەبوو.


سەرچاوە: SKY NEWS 
وەرگێران: دیاكۆ لوقمان حاجی