تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە هەرزانەكەی Realme

هەمەڕەنگ

31/07/2020‌ 280 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای Realme جارێكی تر بۆ كێبڕكێ لەگەڵ كۆمپانیاكانی سامسۆنگ و هواوی، بڕیاریدا مۆبایلێكی ئاست بەرز بەنرخی هەرزان ڕابگەیەنێت.

مۆبایلەكە هەڵگری ناوی Realme C15 و لە ئاستی مامناوەندا كێبڕكێی مۆبایلەكانی كۆمپانیای سامسۆنگ و هواوی دەكات و نرخەكەی تەنیا 137 دۆلار دەبێت.

بۆدی مۆبایلەكە دژی شكان و ڕووشانە و لە شوشە و پلاستیك دروستكراوە، خاوەنی ڕونمایەكە بە قەبارەی 6.5 ئینج و وردیی پیشاندانی (1600/720) پێكسڵ.

مۆبایلەكە كار بە چارەسەركەری  MediaTek Helio G35 ی نەوەی هەشتەم دەكات، ڕامی مۆبایلەكە 3/4 گێگابایتە و بیرگەی ناوەكی 64/128 گێگابایتە و پاترییەكەی 6000 میلی ئەمپێرە.

مۆبایلە نوێیەكە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بەتوانای (13+8+2+2) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ