گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەست پێدەكەنەوە

کوردستان

01/08/2020‌ 857 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەشتە ئاسمانییەكان لەهەردوو فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان لە سلێمانی و هەولێر پاش زیاتر لە ٥ مانگ راگیرانیان دەستیانپێكردووە.

لەو بارەوە تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانیدا وتی: دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بۆ ئاساییكردنەوەی ژیانە و بۆ ئەو مەبەستە چەند رێكارێك دەگیرێنە بەر، كە دەبێت گەشتیار پابەندبێت پێیانەوە لەوانە.

وتیشی: یەكێك لەرێكارەكان هاتنی گەشتیارە بۆ فڕۆكەخانە بە ٤ كاتژمێر پێش كاتی گەشتەكەی‌و ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجۆری pcr ، كە ٤٨ كاتژمێر بەسەردا تێپەڕی نەكردبێت، لەگەڵ چەند رێنماییەكەی تر.

پێشتر بەپێی بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی و وەك رێكارێك بۆ بەرگرتن لە هاتنە ناوەوەو تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماوەی ٥ مانگ هەموو گەشتە ئاساییەكان لە فڕۆكەخانەكانی عێراق راگیرابوون.

هـ ـ ح