شارپرێس:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بڕیاریداوه دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومه‌تی چین و به‌رپرسانی ده‌زگاكه بخاته لیستی سزاكانه‌وه، به‌هۆی رۆڵگێڕانیان له پێشێلكردنی مافه‌كانی توركه ئویگوره‌كان له هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری ئویگوری سینجان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌كردووه: "به‌هۆی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی جیدی به‌رامبه‌ر كه‌مه نه‌ته‌وه له هه‌رێمی خۆڕێبه‌ری ئویگوری سینجان بڕیارماندا دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومه‌تی چین و دوو كه‌س كه یه‌كێكیان پێشتر به‌رپرسی دامه‌زراوه‌كه بووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یشیان ئێستا به‌رپرسی دامه‌زراوه‌كه‌یه بخه‌ینه لیستی سزاكانه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه: ئه‌و دامه‌زراوه‌یه رۆڵی هه‌بووه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی توركه ئویگوره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان. تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌كه Xinjiang Production and Construction Corps (یه‌كێتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی سینجان)ه و به‌رپرسی پێشووی دامه‌زراوه‌كه سون جینلۆگ و به‌رپرسی ئێستای دامه‌زراوه‌كه‌ش پێنگ جیاروی'یه كه ناویان خراوه‌ته لیسته‌كه‌وه.
ستیڤین منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وتوویه‌تی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێداوه ئه‌مریكا پێداگیره له‌وه‌ی ته‌واوی هێزی ئابووری خۆی بۆ لێپرسینه‌وه له‌وانه به‌كار بهێنێت كه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن".
