لیندسی گراهان رۆڵی سەرەكی لەواژووكردنی گرێبەستییە نەوتییەكەی رۆژئاوای كوردستان هەبووە

کوردستان

03/08/2020‌ 1287 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
لیندسی گراهان سیناتۆری سەر بە كۆمارییەكان و نزیكی دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆكی ئەمەریكا ئێوارەی رۆژی 30ی تەمموز لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمەریكی بەئامادەبوونی مایكل پۆمبیۆ-ی وەزیری دەرەوە باسی لەو گرێبەستە كرد، كە هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی كردویانە بۆ وەبەرهێنانی نەوتی خۆرهەڵاتی فورات.

بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی سی ئێن ئێن، ئەم هەنگاوەی ئەمریكا دانپێدانانە بە ئیدارەی خۆرئاوا و پارێزگاری لێیان و مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا بە یەكجاری.

هەر بەپێی راپۆرتە تەلەفیزیۆنییەكەی سی ئێن ئێن ئەو رێكەوتنە، كە مەزلوم عەبدی سەركردەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ ئەو كۆمپانیا ئەمریكییە كردویەتی بۆ هەناردەكردنی 20 هەزار بەرمیل نەوتە لەرۆژێكدا.

هاوكات مایكل پۆمبیۆ لەبەردەم كۆنگرێسدا وتی: پشتیوانی ئیدارەی خۆرئاوا ئەركێكی پێویستە.

وتیشی: رێكەوتنەكە كاتی زیاتریشی ئەوێت، هەرچەندە ئێستا لە چوارچێوەی جێبەجێكردندایە.

بەپێی سی ئێن ئێن ئەو كۆمپانیایەی، كە رێكەوتنەكەی كردووە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆمپانیای دەلتا كریسنت ئینرجی-یە.

هەروەها راپۆرتەكە ئاشكرایكردووە، كە گراهام رۆڵی هەبووە لەم بوارەدا هەروەك چۆن پێشتر رۆڵی هەبووە لە هاندانی ترامپ بۆ مانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەخۆرهەڵاتی فورات.

هەروەها مارك ئیسپیر وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاندووە، پێشتریش رێوشوێنی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ ئەوەی داعش دەستی نەگات بە كیڵگە نەوتییەكانی خۆرئاوا لە دیرەزور و بۆ ئەوەش 500 سەربازیان هێشتووەتەوە.

بەپێی رێكەوتنەكە بودجەی وەبەرهێنانی نەوتەكە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانی پاشماوەی جەنگ‌و رۆژئاوای كوردستانە.

هـ ـ ح