کاردۆ محەمەد: قەدەری بزوتنەوەی گۆڕان وابوو کوردستان کەوتە قەیرانەوە

کوردستان

12/09/2020‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کاردۆ محەمەد، رێکخەرى ژوورى حکومەت و پەرلەمانی بزوتنەوەى گۆڕان لەم بەرنامەیەى "بەپێوە"ی شارپرێس دەڵێت، قەدەری بزوتنەوەی گۆڕان وابوو کوردستان کەوتە قەیرانەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیاریدانیان بۆ بەشدارى لە حکومەت لەسەر بنەمای گرێبەستێکە لەگەڵ ئەو لایەنانەى هێزى سەرەکییبوون لە پێکهێنانى حکومەت، بۆیە پێیوایە پابەندبوون بە رێککەوتنەکە دەتوانرێت گۆڕانکارى بکات.

لاى خۆیەوە دکتۆر ڕەعد چاودێرى سیاسی لەمیانى بەشدارى بەرنامەکەدا وتى، هەرێمى کوردستان لە دۆخێکى چەقبەستوودایە کە ئەویش چەقبەستوویی ئابورى و سیاسى و جوڵەى جەماوەرییە،کێشەکەش ئەوەیە کە ئەو لایەنانەى کە ئۆپۆزسیۆنن دەڵێن پشتیوانى جەماوەر دەکەین، بەڵام نایەن سەرکردایەتى جەماوەر بکەن.

 ئەو چاودێرە سیاسیە رەخنە لە سیاسەتى ئێستاى بزوتنەوەى گۆڕان دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات، ئەو ڕێگەیەی گۆڕان گرتیەبەر بۆ گۆڕانکاری بەرهەمدار نەبوو.

س.هـ