كاتژمێرە هۆشمەندەكەی هواوی

هەمەڕەنگ

14/09/2020‌ 443 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كۆنگرە تەكنەلۆژییەكەیدا، كۆمپانیای هواوی كۆمەڵێك ئامێری هۆشمەندی ئاست بەرزی ڕاگەیاند، كە لە ناویاندا كاتژمێری Watch GT2 Pro هەیە

لە كۆنگرەكەدا،كۆمپانیای هواوی ئاماژەی بەوە كرد ئەم كاتژمێرە بە دوو جۆر پێشكەش دەكرێت، جۆرێكی ئاسایی و جۆرێكی وەرزشی، هردووكیشیان لە پرۆسلین دروست كراون كە بەرگەی شكان و تەڕبوون دەگرن

كاتژمێرەكان خاوەنی ڕوونمای جۆری AMOLED ی قەبارە 1.39ئینجن بە وردیی پیشاندانی (454/454) پێكسڵ، بە چینێكی یاقوت و شوشە ڕونماكەی پارێزراوە، ڕامی كاتژمێرەكە 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەكی 32 گێگابایتە

ئەگەر كاتژمێرەكان بە شێوەیەكی ئاسایی بەكاربهێنرێت، پاترییەكەی بۆ ماوەی هەفتەیەك كار دەكات، هەروەها كاتژمێرەكان تایبەتمەندی بارگاوی كردنەوەی بێ وایەریان هەیە

تایبەتمەندییەكانی كاتژمێرەكە: لە ڕێگەی بلوتوثەوە بە مۆبایلەوە دەبەسترێتەوە، چاودێری لێدانی دڵ و ئۆكسجینی نێو خوێن دەكات، پێشنیاری ڕاكردن و مەلەوانیت بە چەندین جۆر بۆ دەكات، لە هەر جێگەیەك بیت هەنگاو بە هەنگاو شوێنەكەت پێ دەڵێت

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە