شارپرێس:
لە گەڕەکی هەولێری نوێ له شاری هه‌ولێر، ئاسایش ده‌ستیبه‌سه‌ر هەزار و 500 چەک له‌ماڵێكدا گرت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، شەوی رابردوو له‌ماڵێك له‌گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێ توانراوە هەزار و 500 دەمانچە و کڵاشینکۆڤ دەستی بەسەردابگیرێت. زۆربەی زۆری چەکەکانیش دەمانچەن.
لەسەر ئەو چەکانەش دوو کەس دەستگیرکراون و لە بازگەکانیشەوە بە پارچە داخڵی هەولێر کراون، تا ئێستاش لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
ئاشایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون خەڵكی هەولێرن و بەشێک لە چەکەکانیش فرۆشراون و چەکەکانی دیکەش ئامادەکرابوون بۆ فرۆشتن و ساخکردنەوەیان لە بازاڕدا.