شارپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "بی بی سی" بەریتانی، پسپۆڕانی "کۆمەڵەی شاهانەیی " لەلەندەن لەراپۆرتێکی توێژینەوەییدا لەبارەی رادەی کارایی ڤاکسینی کۆڕۆناو ئەگەری بەردەستبونی هۆشداریدەدەنو ڕایدهگهیهنن:"دەبێت لەوبارەیەوە واقیعی بین، مێژوى دروستكردنى ڤاكسینهكان پڕیتى لهشكستهێنان".
دکتۆرە ڤیۆنا کۆلی کە بەشداری لەنوسینی ڕاپۆرتەکەدا کردوە دەڵێت:"ڤاکسینی کۆرۆنا ئومێدێکی گەورەمان بۆ لەناوبردنی پەتای کۆڕۆنا دەداتێ، بەڵام ئەوەش دەزانین کە مێژوی دروستکردنی ڤاکسنیەکان پڕیەتی لهشکستهێنان".
دەشڵێت:"تەنانەت ئەگەر ڤاکسینەکە بەردەستیش بێت، ئەوە مانای وانییە دەستبەجێ هەمووکەس دەستبەجێ لەسەرتاسەری جیهان دەکوترێت، بەڵکو ئەوە کاتێکی زۆری پێدەچێتو لەو ماوەیەشدا ڤایرۆسەکە هەر بڵاودەبێتەوە".
ڕاپۆرتەکە دەشڵێت:"پێکوتەکان پێویستیان بەژمارەیەکی زۆر لەمادەی خاوو بوتڵی شوشەو بەفرەگرە هەیە کە ئەوەش ئاستەنگێکە لەبەردەم پرۆسەی بڵاوکردنەوەی ڤاکسین لەجیهاندا".
دکتۆر چارلز بانگهام كه بەشداری نوسینى ڕاپۆرتەکەى كردوه باس لهوهدهكات، "بەشێک لەپێکوتەکان بەتەواوەتی ڕێگری لەنەخۆشییەکە ناکەن، بەڵام ڕادەی توندی نەخۆشییەکە سوک دەکەن".
دەشڵێت:"ڤاکسینی کۆرۆنا چارەسەرێکی جادویی نابێت بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
لەئێستادا سەدان تیمی توێژینەوەیی کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن لەجیهاندا کە ١١یان گەیشتونەتە قۆناغی سێیەمو کۆتایی تاقیکردنەوە کلینیکییەکان لەسەر مرۆڤ.
وەرگێڕان: ئاکۆ ئاڵی