ئۆتۆمبێلێكی چینی ڕكابەری Hilux ی تۆیۆتا دەكات

هەمەڕەنگ

12/10/2020‌ 342 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاش ئەوەی لە وڵاتی چین و چەندین وڵاتی ئەمریكای باشور سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و بە ڕكابەری ئۆتۆمبێلی Hilux دانرا، كۆمپانیای Great Wall بڕیاریدا گۆڕانكاری لە ئۆتۆمبێلی Wingle 7 بكات و پێشی بخات

جۆرە نوێیەكەی ئۆتۆمبێلی Great Wall Wingle 7 درێژییەكەی 5 مەتر و 32 سانتیممەترە، ناوەوی ئۆتۆمبێلەكە دوو ڕیز كوشنی تێدایە بۆ 5 سەرنشین تەرخان كراوە، دواوەی ئۆتۆمبێلەكە بۆ گواستنەوەی بار بەكاردێت و دەتوانێت 975 كیلۆگرام بگوازێتەوە

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەكە دوو شاشەی تێدایە، یەكێكیان بە لەمس كار دەكات و بۆ سیستەمی مەڵتی میدیا بە بێ وایەر بەكاردەهێنرێت، سیستەمی ساردی و گەرمی هەوایی تێدایە، خاوەنی جوڵە و ساردی و گەرمیی كارەبایی كوشنەكانە و كار بە سیستەمی كامێرا دەكات

جۆرە سەرەكییەكەی ئەم ئۆتۆمبێلە، خاوەنی بزوێنەرێكی دیزڵە بە فراوانی 2 لیتر و كێشی 143 ئەسپ، جۆرێكی تری هەیە بەهێزترین بزوێنەری كۆمپانیای میستوبیشی لەسەرە بە فراوانی 2.4 لیتر و كێشی 150 ئەسپ و خاوەنی گێڕێكی میكانیك و ئۆتۆماتیكی 5 گێڕە
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ