خوشكەكەی ڕۆناڵدۆ كۆرۆنا بەفێڵ ناودەبات

وەرزش

15/10/2020‌ 465 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پاشئەوەی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال‌و یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، كاتیا ئەڤێرۆی خوشكی ڕۆناڵدۆ چەند لێدوانێكی نامۆی لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوكردەوە.

خوشكەكەی ڕۆناڵدۆ لەئینستاگرام نوسیویەتی:"پێویستە لەسەر ڕۆناڵدۆ دونیا بەئاگا بهێنێتەوە، پێویستە بڵێم ڕۆناڵدۆ پەیامبەرێكە لەلایەن خوداوە نێردراوە".

هەروەها نوسیویەتی:"وادەبینم خەڵكانێكی زۆر باوەڕیان بەڤایرۆسی كۆرۆناو پشكنین‌و ڕێكارە یاساییەكانی حكومەتەكان هەیە، بەڵام پاشان دەبینن كە ئەمە فێڵێكی گەورەیەو لەوەتەی لەدایكبوومە فێڵی وەهام نەبینیوە، تكایە چاوەكانتان بكەنەوە".

ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ