كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به‌ سوتانی ئاڵای كوردستان راگه‌یاند

کوردستان

17/10/2020‌ 692 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند، ئاڵا ڕەمز و هێما و شکۆی هەر نەتەوە و میللەتێکە، لە عورفی سیاسیی و دیبلۆماسیدا سوکایەتی بە ئاڵا، بێڕێزییە بەرامبەر ئەو گەل و میللەتە.

له‌ په‌یامێكدا عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئاڵا ڕەمز و هێما و شکۆی هەر نەتەوە و میللەتێکە، لە عورفی سیاسیی و دیبلۆماسیدا سوکایەتی بە ئاڵا، بێڕێزییە بەرامبەر ئەو گەل و میللەتە، ئاڵای کوردستان کە بەرهەمی خوێن و عەرەقەی دەیان ساڵەی میلڵەتێکە، هێمانی دووەم گەورەترین نەتەوەیە لە عێراقدا کە کوردە و لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا بە فەرمی ناسێندراوە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: نابێ ململانێ حزبییەکان کاربکاتە سەر پێکەوژیانی پێکهاتە ئاینیی و نەتەوەییەکان، چونکە فیتنە قەومی و مەزهەبی دەبێتە هۆی پێکدادان و وەیشومەی شەڕ و ناکۆکی.

عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت: "پێویستە سەرکردە سیاسییەکانیش لە دەربڕینەکانیاندا شعوری ئەوانی دیکە ڕابگرن و کارێک نەکەن میللەتەکەی ئێمە لەمەی هەیە، زیانی گەورەتر و زیاتری بەربکەوێت، هیوادارم زمانی عەقڵ و مەنتیق و لۆژیکی سیاسەتی حەکیمانە، جێگە بە توندڕەوی قەومی و مەزهەبی لێژ بکات".