شارپرێس:
مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایده‌گه‌یه‌نێت "سوتاندنی باره‌گا، ئاڵا و ڕه‌مزه پیرۆزه‌كان شێوازێكی شارستانی ڕاده‌ربڕین نییه".
مه‌زڵوم كۆبانێ له تویته‌ر نوسیویه‌تی "سوتاندنی باره‌گا، ئاڵا و ڕه‌مزه پیرۆزه‌كان شێوازێكی شارستانی ڕاده‌ربڕین و نیشاندانی جیاوازی بیروڕای سیاسی نییه".
فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده ده‌شڵێت "سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو ده‌ربڕینی ڕای خۆیان و ڕزگاركردنی خاكه‌كه‌یان له دیكتاتۆریه‌ت و تیرۆر شه‌هید بوون".
مه‌زڵوم كۆبانێ داواده‌كات "پارێزگاری له‌پیرۆزییه‌كانی گه‌لان بكرێت و ئه‌وانه‌ش لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت كه پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌ش تێكده‌ده‌ن".
ڕ. ج