شارپرێس:
بەریتانیا ئیدانه‌ی هێرشەکەی سەر بارەگای پارتیی دیموکراتی کوردستان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پشتیوانی له لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه باره‌گای پارتییان سوتاند".
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له عێراق له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر لقی پێنجی پارتی له‌به‌غدا ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "چارەسەری هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان لە چوارچێوەی گفتوگۆدا دەبێت نەک به‌كارهێنانی تووندووتیژی، هه‌روه‌ها گفتوگۆ و دیالۆگیش بنەمایەکی سەرەکیی دیموکراسییە".
باڵیۆزخانەی بەریتانیا داوایكردووه لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه باره‌گای لقی پێنجی پارتییان سوتاند و ده‌ڵێت "بەریتانیا پێشوازی لە هەنگاوی لێپێچینەوە لەوانە دەکات کە بەرپرسن لەم کارە".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "چارەسەرکردنی جیاوازییەکان لە رێگەی دیالۆگ نەک تووندووتیژی بنەمای سەرەکیی پرۆسەی دیموکراسی سەرکەوتووە".