شارپرێس:
ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان (RDO) سێیه‌م ڕاپۆرتى چاودێری له‌سه‌ر كاره‌كانى په‌رله‌مان‌و ئاستى جێبەجێکردنی بەڵێنی حزبەکان بەدەنگدەرو ئەندام‌و لایەنگرانیان بڵاوكرده‌وه، ئاشكرایكردوه، یه‌كێتیی له‌ماوه‌ى دوساڵ ته‌مه‌نى په‌رله‌مان‌و حكومه‌تدا زۆرترین به‌ڵێنى به‌خه‌ڵك‌و ده‌نگده‌رانى جێبه‌جێكردوه.
RDO كێیه؟
پڕۆژەكانى ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان بریتییە لەچاودێریکرنی کار‌و چالاکی لیستی حزبە گەورەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، ھەموو سێ مانگ جارێک بڵاودەکرێتەوە، بۆ خستنەڕوی ئاستى جێبەجێکردنی بەڵێنی حزبەکان بەدەنگدەرو ئەندام‌و لایەنگرانی خۆیان.
له31 كۆبونه‌وه‌دا حه‌وت یاساى په‌سه‌ندكردوه
له‌ڕاپۆرتى ساڵى دوه‌میدا، ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان (RDO) ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ‌و له 31 كۆبونه‌وه‌یدا، په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نها حه‌وت یاساى په‌سندكردوه‌و له‌ماوه‌ى ساڵى دوه‌میشیدا، په‌رله‌مان 11 بڕیارى ده‌ركردوه كه یه‌كێك له‌بڕیاره‌كان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ بوه.
ساڵى دوه‌مدا ته‌نها دوو یاسا
ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، په‌رله‌مانى كوردستان له‌ساڵى دوه‌میدا، په‌رله‌مانى كوردستان ته‌نها دوو یاساى په‌سندكردوه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێم ڕه‌تكراونه‌ته‌وه‌و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مواربكرێنه‌وه.
سێره‌كه له‌سه‌ر شه‌ش فراكسیۆنى په‌رله‌مانه
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ی (RDO) ئاماژه به‌وه‌كراوه، پڕۆژه‌ى چاودێریكردنى جێبه‌جێكردنى به‌ڵێنى لیسته‌كانى په‌رله‌مان بۆ ساڵى یه‌كه‌م سه‌ره‌تا ته‌نها چوار لیستى گه‌وره‌ى ناو په‌رله‌مانى گرته‌وه كه بریتىبون له(پارتى، یه‌كێتیى، گۆڕان‌و نه‌وه‌ى نوێ)، به‌ڵام له‌ساڵى دوه‌مدا، جگه له‌و چوار لیسته، هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ هه‌ر دوو لیستى كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوش كردوه.
له‌دوو ساڵدا 48 دانیشتن‌و 9 یاسا‌و 22 بڕیار
هه‌روه‌ك له‌درێژه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ دووساڵ ته‌مه‌نى په‌رله‌مان كردوه‌و نوسیویه‌تى:"له‌ماوه‌ى دوساڵى ته‌مه‌نیدا، په‌رله‌مان 48 دانیشتنى كردوه، به‌ڵام ته‌نها 9 یاسا په‌سندكراوه كه ئه‌وانیش دوو یاسا له‌ساڵى یه‌كه‌م‌و حه‌وت یاساش له‌ساڵى دوه‌مدا بوه‌و 22 بڕیاریشى ده‌ركردوه".
به‌ڵێنى شه‌ش فراكسیۆنه‌كه به‌ده‌نگده‌رانیان چى به‌سه‌رهات؟
سه‌باره‌ت به به‌ڵێنى فراكسیۆنه‌كانیش ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەو گەشەپێدان ئاشكرایكردوه، "له‌ماوه‌ى دوساڵى ڕابردودا پارتى‌و كۆمه‌ڵ‌و گۆڕان هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نها دوو به‌ڵێنیان جێبه‌جێكردوه، به‌ڵام یه‌كێتى پێنج به‌ڵێنى جێبه‌جێكردوه، نه‌وه‌ى نوێ هیچ به‌ڵێنێكی جێبه‌جێنه‌كردوه‌و یه‌كگرتوى ئیسلامیش ته‌نها یه‌ك به‌ڵێنى جێبه‌جێكردوه".
ش.هـ