ئەمریکا: تیرۆریستانی سەربە ئێران بارەگای سەرەکی پارتیان لە بەغدا سووتاندووە

عیراق

21/10/2020‌ 588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سه‌باره‌ت له‌ سوتانی باره‌گای پارتی له‌ به‌غداد رایگه‌یاند: تیرۆریستانی سەربە ئێران بارەگای سەرەکی پارتیان لە بەغدا سووتاندووە و گروپی دووه‌میش "لە هەمانکاتدا گرووپی دووەم لە پارێزگای سەلاحەدین هەشت کەسی سوننەیان کوشتووە.

له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گای پارتی "تیرۆریستانی سەر بە ئێرانن" ناودەبات و "لە هەمانکاتدا گرووپی دووەم لە پارێزگای سەلاحەدین هەشت کەسی سوننەیان کوشتووە.

ئه‌وه‌شی وت:خەڵکی عێراق ئەمە قبووڵ ناکەن، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی پاڵپشتیی لە هەوڵەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ ئەو هەوڵانەی داویەتی، لەپێناو سزادانی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەربە ئێران کەسەروەریی و سەقامگیریی عێراق دەخەنە ژێرپێ.
 
پۆمپیۆ راشیگەیاند: ئەمریکا هەوڵدەدات پێشکەوتنی چەک و توانای سەربازی هەمیشە لەپێش وڵاتانی دیکە بهێڵێتەوە، سزای هەر لایەنێکیش دەدەن مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ فرۆشتنی چەک بەو وڵاتە دوای هەڵگرتنی ئابڵوقەی چەک و شکستی ئەمریکا لەوبارەیەوە.

17ی ئۆكتۆبه‌ر لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی چونه‌ سه‌ر باره‌گای پارتی له‌ به‌غداد و ئاگریان له‌ باره‌گاكه‌ به‌رداو ئاڵای كوردستان و حزبه‌كه‌یان داگرت و ئاگریان تێبه‌ردا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هۆشیار زێبار له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ کەناڵی دیجلە رایگەیاند: هۆکاری هێرشکردنە سەر هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گروپە چەکدارەکان، پێیانوایە هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا نزیکە و بەشێکە لە پرۆژەی ئەمریکا، هەروەها بنکەی ئەمریکی لێیە، ئەو گرووپانە وەک داعش وان، چۆن داعش هێرشی کردە سەر بەغدا و دواتر هێرشی کردە هەولێر، ئەوانیش هەمان کاریان کرد.

زێباری ئه‌وه‌شی وتووه‌: وه‌عد قه‌دۆ، سه‌ركرده‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ پشت هێرشه‌كه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێره‌، چونكه‌ وه‌عد عه‌دۆ له‌لایه‌ن هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تحه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێت و ناویشی له‌ لیستی تیرۆردایه‌.

به‌ڵام دواتر هۆشیار زێبار له‌و وتانه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، وته‌كانی ده‌ستكاری كراوه‌ و حه‌شدی شه‌عبی به‌ "پاڵه‌وان" ناوبرد كه‌ به‌شداریان له‌ شه‌ڕی تیرۆردا كردووه‌.

بەپەلە