حەشدی شەعبی: پەیوەندی باشمان لەگەڵ بارزانى هەیە

عیراق

21/10/2020‌ 1360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند، حەشدی شەعبی ئامادەی هەموو هاوکارییەکە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بارەگای پارتیان لە بەغدا سوتاند.

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بە ئاژانسی فەڕمی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە ئەوان ئامادەى هەموو جۆرە هاوکارییەکن بۆ دۆزینەوەى ئەو کەسانەى دەستیان لە سوتاندنى بارەگای لقى 5ی پارتى دیموکراتى کوردستاندا هەبووە، ئەوەش دڵنیاکەرەوەیەکە کە حەشد بەشێک نەبووە لەو رووداوە.

 

فەیاز جەختیکردوەتەوە کە ئەوان  وەک حەشد دژی سوتاندنی بارەگان و کە ئەو کەسانەی بارەگاکان دەسوتێنن کەسانی لەیاسادەرچوون و تاوانبارن و دەبێت سزابدرێن.

 

هەروەها سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی ئەوەشى خستەڕوو کە سەرکردەکانیشیان پەیوەندیەکى زۆر بان لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 

رۆژى ١٧ی ئەم مانگە، لە بەغدا هێرش کرایە و سوتێنراو سەر لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوکات ئاڵاو وێنەى بارزانى هێنرانە خوارەوەو سوتێنرا کە پارتى بە لایەنگرانى حەشدى شەعبی تۆمەتباریان دەکات،  لە بەغدا سوتێنرا کە باس لەوەدەکرا "لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبیەوە سوتێنراوە".

س.هـ