شارپرێس:
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، بۆماوەی بیست خولەک، تیشکی خۆر کەوتە سەر تاقی ناسراو بە "قدس الاقداس" لە پەرستگای رەمسیسی دووەم، بۆیە پێشوەختە گەشتیارە بیانییەکان و سەردەنیکەرە میسرییەکان بۆ چێژوەرگرتن لە بینینی ئەم دیاردە گەردوونییە ناوازەیە روویان کردە پەرستگاکە.
ئەو دیاردەیە گەردوونییە ساڵانە دووجار روودەدات، یەکەمیان لە ٢٢ی ئۆکتۆبەر، کە ئەویش کاتی وەرزی لافا و کشتوکاڵکردن بووە لای میسرییە کۆنەکان، دووەمیشیان لە مانگی شوبات کەهاوکاتە لەگەڵ وەرزی کۆکردنەوەی خەلە و خەرمان .
لە رووداوەکەدا تیشکی خۆر دزەیکردە ناو پەرستگاکە و گەیشتە تاقی "قدس الاقداس" کە نزیکەی شەست مەتر لە دەروازەی پەرستگاکەوە دوورە، لەوێ رووناکییەکە بەر پەیکەری رەمسیسی دووەم کەوت کە لەپاڵ خوداوەندەکانی وەک رع خور و ئاموون و بتاحە.
لەم رووداوە گەردوونییەدا تیشکی خۆر بەر رووخساری پەیکەری "بتاح" ناکەوێت کە میسرییە کۆنەکان لەسەردەمی شارستانییەتی فیرعەونییەکاندا، بە خوداوەندی تاریکیان دەزانی.