شارپرێس:
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران رایگەیاند، ئەگەر وڵاتێک داوای چەک لە ئهوان بکات، مەرجی تایبەتی خۆیان هەیە و چەکیش بە هەر وڵاتێک نافرۆشن و دهبێت بۆ بهرگری بهكاریبهێنن نهك هێرشكردن.
بهگوێرهی ئاژانسی میهری ئێرانی، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران رایگهیاندووه: "ئێمە لە بنەڕەتدا حەزمان لە چەک نییە و لایەنگری ئاشتین و پێمان وایە کە نابێت ناوچەکەمان ببێتە هوماری چەک، ئەگەر وڵاتێک داوای چەک لە ئێمە بکات، ئێمە مەرجی تایبەتی خۆمان هەیە و چەکیش بە هەر وڵاتێک نافرۆشین".
باسی لهوهشكردووه: " مەرجی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ فرۆشتنی چەک بەم وڵاتانە و دەبێ مەرجی ئەخلاق و بەرپرسیارانە کەڵک وەرگرتن لە چەکەکان ڕچاو بکرێت و هەروەها دەبێ ئەو چەکانە بۆ بەرگری بکڕدرێن نەک بۆ پەلامار دان".
وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران وتیشی: "جیهان زانی کە ئەمریکا درۆ دەکات و بۆیە گەمارۆی چەک لە سەر ئێمە درێژ نەکرایەوە، چەکەکانی ئێران بە گوێرەی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان و بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نێودەوڵەتی دەفرۆشرێت".