زیاتر لە 20 ئه‌ندامى پەرلەمانى كوردستان توشى کۆرۆنا بون

کوردستان

27/10/2020‌ 764 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى كوردستاندا، سه‌رۆكى په‌رله‌مان تكاى له‌په‌رله‌مانتاران كرد ده‌مامك به‌كاربێنن، ئاشكراشیكرد، "تائێستا زیاتر له‌ 20 په‌رله‌مانتار توشى كۆرۆنا بون".

له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتی:"تكایە دەمامك بەكاربێنن، ھۆڵەكە بچوكەو چەند كاتژمێرێك پێكەوە دەمێنینەوە".

د. ڕێواز ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "تائێستا زیاتر لە 20 پەرلەمانتار توشی كۆرۆنا بونە، له‌به‌رئه‌وه‌ تكایه‌ ده‌مامك ببه‌ستن".