شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد، له‌چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوودا ڤاكسینی كۆرۆنا بڵاوده‌كرێته‌وه.
بانس سبان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڤاكسینی كۆرۆنایه‌ی كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بیۆنتیك كار بۆ دروستكردنی ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕێده‌كرێت له‌چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2021 بۆ به‌كارهێنان به‌رده‌ست بێت.
ئه‌ڵمانیا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاكه واژۆكردوه بۆ كڕینی 100 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا، له‌ئێستاشه‌وه ده‌ستیكردووه به‌دورستكردنی ناوه‌ندی كوتان له شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا.
ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له‌باره‌ی ناوی ڤاكسینه‌كه‌وه ئاشكرایكردوه، چاوه‌ڕێده‌كرێت ڤاكسینه‌كه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه ناوه بازرگانییه‌كه‌ی "كۆڤیوتی" بێت.
هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بیۆنتیك هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینه‌كه‌یان به ڕێژه‌ی زیاتر له 90% له‌سه‌ر خۆبه‌شخه‌كان ڕاگه‌یاند.