سەرخەوشکاندنی دوای نانخواردن زیانی زۆرە

تەندروستی

18/11/2020‌ 681 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەندێک کەس حەزدەکەن هەر دوای نانخواردن بخەون، بەتایبەت لەدوای نانخواردنی نیوەڕۆ، بەڵام ئەم خوە خراپەو چەندین زیانی تەندروستیی بەدواوەیە.

لەدوای نانخواردن ترشی گەدە چالاکە، بەوپێیەی فاکتەرێکی کارای پرۆسەی هەرسکردنە، هەربۆیە ئەگەری هەیە پاڵکەوتن ببێتە هۆی دروستبونی سوتانەوەو ئازاری بێزارکەری سنگ‌و قوڕگ.

هەروەک ئەم خوە خراپە دەبێتە هۆی زیادبونی کێشی جەستە، چونکە لەکاتی خەوتندا مرۆڤ بڕێکی کەمتر کالۆری دەسوتێنێت، هەربۆیە پزیشکان ڕێنمایی دەدەن ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن نەچینەسەر جێگه‌و پاڵنەکەوین.

بۆ دورکەوتنەوە لەو زیانە تەندروستیانە، پێویستە دوای نانخواردن کەمێک چاوەڕێبکەین، واتە خواردنەکە لەگەدەوە بچێتە ڕیخۆڵەکانەوە، ئینجا بچینە سەرجێگه‌.

پسپۆڕانی بواری خۆراکیی ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو پرسەیەش سێ کاتژمێری دەوێت، بۆئەوەش وابەباشتر دەزانرێت چاوەڕێی هاتنی شەو بکرێت کە مرۆڤ لەوکاتەدا دەتوانێت بەشێوەیەکی دروست‌و بێ زیان بخەوێت، بەتایبەت ئەوە ڕاستەوخۆ دوای خواردنی نانی ئێوارە نەبوبێت.

ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی