شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئاژانسێكى هه‌واڵى ئه‌مریكى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێران داواى له‌میلیشیا عێراقیه‌كان كردوه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق ڕابگرن، هه‌روه‌ك جه‌ختیكردۆته‌وه، ئه‌و داواكاریه بۆ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى تریشه كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئێرانن له‌عێراق‌و وڵاتانى دیكه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى تره‌مپ گورزى سه‌ربازى دژى تاران نه‌وه‌شێنێت.
ئاژانسی ئەسۆشەیەیتد پرێسی ئه‌مریكی لەڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردوە، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران داوای لەمیلیشیا چەکدارییەکانی سەر بەئێران لەعێراق‌و وڵاتانی تری عەرەبیی کردوە هه‌موو هێرشەکانیان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئه‌مریكا بوەستێنن.
ئاژانسە ئه‌مریكیەکە بەپشتبەستن بەلێدوانی بەرپرسانی عێراقی ئاشکرایکردوە، دوو هەفتە لەمەوبەر قائانی کۆبونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەی ئەو گروپانە کردوەو داوای لێکردون کە هێرشەکانیان بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئه‌مریكا ڕابگرن‌و ئەو ماوەیە دان بەخۆیاندابگرن، تاوەکو ئەوە نەبێتە پاساو بەدەست ئیدارەی ترەمپەوە گورزی سەربازیان ئاراستە بکات.
هەروەک چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری بەئاژانسی ئەسۆشیەیتدپرێسیان ڕاگەیاندوە، نیگەرانی ئەوەیان هەیە پێش تەواوبونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، ترەمپ پەنا بۆ هەڵگیرساندنی جەنگێک لەناوچەکە بەرێت، ئەویش بەپشتبەستن بەو زانیاریانەی باس لەوەدەکەن کە سەرۆکی ئه‌مریكا داوای لەڕاوێژکارەکانی کردوە بژاردەکانی وەشاندنی گورزێکی سەربازیی لەدژی ئێران ئامادەبکەن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی