شارپرێس:
بەڕێوبەرایەتی دهزگاى هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئەمڕۆ شەممە، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیدارو یەکێک لەدیارترین سەرکردە کارگێڕییو داراییەکانی گروپى تیرۆریستى داعشی بەنازناوی "ئەبو مەسعەب" لەپارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
وهكو ههواڵگریى سهربازیى ئاشكرایكردوه، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی پێشوەختی هەواڵگریی بەڕێوەچوه، کاتێک مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگرییو ئاسایشی فیرقەی حەوتی پیادە بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی هەواڵگرییو دژەتیرۆری قەزای "قائیم" توانییان ئەو ئۆپهراسیۆنه بهسهركهوتویى جێبەجێبکەن.
جهختیشدهكاتهوه، تێکشکاندنی ئەو تۆڕە، پێگەی کارگێڕیی گروپهكه لەناوچە سنورییەکان بەتەواوی لاواز دەکات.
بهگوێرهى بەیاننامەیهكى فەرمی ههواڵگریى سهربازیى عێراق، ئەبو مەسعەب بەرپرسی یەکەمو ڕاستەوخۆی دارایی داعش بوە، وەک موچەو پشتیوانی دارایی مانگانه بۆ چەکدارانی ڕێکخراوەکەو خێزانەکانیان لەچوارچێوەی "ویلایەتی فورات"، دەستگیرکردنەکەش بهگوێرهى مادەی (4/1)ی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر ئەنجامدراوەو سەرجەم ڕێکارە یاساییە پێویستەکان لەدژی گیراونەتەبەر.