شارپرێس:
لەسەروبەندی ڕكابەرێكانی جەولەی هەشتەمی خولی ئینگلیزی، ئهمڕۆ یەكشەممە یانەی لیڤەرپول دەبێتە میوانی یانەی لیستەرسیتی.
یانەی لیستەرسیتی بە18 خاڵ لهپلەی دوەمی ئەمساڵی خولی ئینگلیزیدا دێت، لەكاتێكدا لیڤەرپول بەپلەی سێیەم دێتو خاوەنی 17 خاڵەو تۆتنهامیش بە15 خاڵ بەپلەی چوارەم دێت.
تائێستا یانەی لیڤەرپولو لیستەرسیتی 28جار لەخولی ئینگلیزیدا ڕوبەڕوی یەكبونەتەوە، یانەی لیڤەرپول 15 یاری بردۆتەوە، لیستەریش حهوت یاری بردۆتەوە، 6 یاریش یەكسان بونە.
لیڤەرپول 44 گۆڵی لەلیستەرسیتی كردوە، لیستەرسیتیش 29 جار تۆڕی گۆڵی لیڤەرپولی هەژاندوە، هەروەها جایمی ڤاردی یاریزانی لیستەر، بەتۆماركردنی حهوت گۆڵ، بەگۆڵكاری ئەم ڕوبەڕوبونەوانە دادەنرێت.
ئامادەكردن: ڕەنج ڕەسوڵ