شارپرێس:
لیژنه‌ى دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتیكرده‌وه هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نییه ئه‌گه‌ر بێت و بوودجه‌ى ساڵى 2021 دوابكه‌وێت، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى مانگى كانونى دووه‌م په‌یوه‌سته به‌بوودجه‌وه.
ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند: "په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى ده‌بێت كۆتایی هاتنى مانگى داهاتوو جێبه‌جێ بكرێت، له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2021".
وتیشى: "ڕه‌وانه‌نه‌كردنى بوودجه، كێشه‌ى دارایی دروستده‌كات له‌ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆیه هیوادارین حكومه‌ت ووه‌زاره‌تى دارایی له ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا ڕه‌وانه‌ى یكه‌ن،بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌به‌رپرسیارێتى خۆى هه‌ستێت له‌په‌سه‌ندكردنى".
ناجى سعێدى جه‌ختیشیكرده‌وه: "هیچ چاره‌سه‌رێكى دیكه له‌ئاڕادانییه ئه‌گه‌ر هات وپه‌سه‌ندكردنى بوودجه دوابكه‌وێت".