شارپرێس:
محه‌مه‌د شیاع سودانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پلاندانانى ستراتیژى و چاودێریكردنى به‌رنامه‌ى حكومى ئاشكرایكرد، لیژنه‌ى یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌پێى بنه‌ماى دابه‌شكردنى سامان به‌یه‌كسانى و ڕه‌خساندنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ یاساى بوودجه‌ى 2021 پێكهێنراوه و له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا لیژنه‌كه ده‌ست به‌كاره‌كانى ده‌كات.
محه‌مه‌د شیاع سودانى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕاگه‌یاند: "ئه‌م لیژنه‌یه به‌ده‌ستپێشخه‌رى چوار په‌رله‌مانتار دروستبووه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه له موزاحم ته‌میمی و عه‌دنان زه‌رفى و محه‌مه‌د ده‌ڕاجى له‌گه‌ڵ به‌نده، ئه‌ویش له‌دواى لێكه‌وته‌كانى په‌سه‌ندكردنى یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى دارایی، ورده‌كارییه‌كانى په‌یوه‌ست به‌شایسته‌كانى هه‌رێم وهه‌روه‌ها په‌یوه‌ست به‌پابه‌ندییه‌كانى به‌رامبه‌ر ناوه‌ند، له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى نه‌وت وداهاته‌كان، كه چه‌ند هه‌ڵوێست و راوبۆچوونێك هاتۆته ئاراوه‌وه".
وتیشى: "بنه‌مایه‌كى ڕوونى ده‌ستوور هه‌یه، كه باس له‌وه ده‌كات سامانى وڵات بۆ هه‌موو گه‌له و به‌یه‌كسانى دابه‌شده‌كرێت به‌پێى ڕێژه‌ى دانیشتوان، وه‌ك چۆن پارێزگاكان پابه‌ندن، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌بێت هه‌رێم پابه‌ند بێت".
ئاماژه‌یشیدا به‌وه‌ی هه‌رێمیش چه‌ند گرفتێكى هه‌یه له‌گه‌ڵ ناوه‌ند، بۆیه ده‌بێت به‌بایه‌خه‌وه گوێى لێبگیرێت و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی هه‌بێت، له‌برى ئه‌وه‌ى كێشه‌كان نوێ بكرێنه‌وه له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى هه‌ر یاساییه‌ك چ یاساى بوودجه بێت یان ئه‌و یاسانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌كورتهێنانى دارایی،كه‌به‌مدواییه له‌گۆڕه‌پانى عێراقدا ڕوویدا.
سودانى له‌قسه‌كانیشیدا وتیشی: "له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوانمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه بۆچوونى خۆمان خسته‌ڕوو بۆ ده‌ستپێكردنى دانوستانه‌كان له‌ئێستاوه بۆ ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌سازى بكرێت بۆ یاساى بوودجه‌ى 2021 و نامانه‌وێت ئه‌م لێكه‌وتانه دووباره بكرێنه‌وه، به‌مه‌رجێك ده‌ستكارى بنه‌ماى دادپه‌روه‌رى و یه‌كسانى له‌نێوان گه‌لى عێراق نه‌كه‌ین به‌تایبه‌تى له‌دابه‌شكردنى ساماندا".
دووپاتیشیكرده‌وه: حه‌لبوسى پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى بیرۆكه‌كه كردووه و ڕێنمایشى داوه به‌دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك و هه‌ر چوار په‌رله‌مانتاره‌كه له‌نێو لیژنه‌كه‌داین، ده‌بێت له‌رۆژانى داهاتوودا ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كان بكه‌ن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانى سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ لیژنه تایبه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانى بابه‌تى بوودجه.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو: "لیژنه‌كه ڕۆڵى لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بوودجه نابینێت، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت دیده‌كان له‌یه‌ك نزیكبكه‌ینه‌وه، پاشان ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم كۆده‌بینه‌وه".