فەرماندەى هاوبەشەکانى عێراق: گروپە چەکدارەکان لە شنگال نەماون

عیراق

03/12/2020‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە جگە لە پولیس وسوپای عێراق هیچ گروپێکى چەکدار لە شنگال نەماوە.

لە راگەیەنراویکدا فەرماندە تەحسین ئەلخەفاجی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە هێزە فیدراڵییەکان لە ناوچەکەدا دەبن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەی شەنگال و جگە لەوانەش هیچ هێزێکى دیکەى لێ نا بێ.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لەلایەن حکومەت و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بە راوێژ لەگەڵ چەند دەستەیەکی پارتی کرێکاران هەوڵی گەورە هەیە بۆ ئەوەی مەرجەکانی تەواوکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوولا دروست بکەن.
هەروەها ئەوەشى خستووتەڕوو کە هەماهەنگییەکی لەنێوان فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش لەو ناوچانەدا.
مانگى رابردوو حکومەتی عێراق و هەرێم رێککەوتنێکیان لەسەر دۆخى شنگال واژوو کرد کە بەپێی رێککەوتنەکە ئەو هێزانەى سەر بە پەکەکە و حەشدى شەعبین لەو ناوچەیە دەچنە دەرەوەو هێزی هاوبەشى پێشمەرگەو سوپاى عێراقی لێ جێگیر دەبێت.

س.هـ