شارپرێس:
سه‌رئه‌نجام
له‌دوای زیاتر له 45 ڕۆژ چاوه‌ڕوانیی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی
موچه‌كانیان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به لێبڕینی 21%
موچه‌ی ئه‌مجاره‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، به‌ڵام حكومه‌ت جارێكی دیكه باسی له‌په‌نابردن
بۆ بژارده‌ی قه‌رزكردن کردەوەو بۆ
پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروستده‌بێت.
ئێستا
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، حكومه‌تی هه‌رێم كه ده‌یه‌وێت قه‌رز بكات، چۆن ده‌توانێت
به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مان یاخود به بێ یاسایه‌ك كه ڕێگه‌ی پێبدات، ده‌یه‌وێت
قه‌رز بكات.
ئه‌وه‌ی قه‌رزی هاووڵاتییه‌ك له هاووڵاتییه‌كی
دیكه، له‌قه‌رزی حكومه‌ت له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه،
دوو هاووڵاتی به‌بێ هیچ یاسایه‌ك ده‌توانن قه‌رز له‌یه‌كتر بكه‌ن، به‌ڵام حكومه‌ته‌كان
پێویستیان به یاسایه‌كه بۆ ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام پێده‌چێت له‌هه‌رێمی كوردستان
هاووڵاتی قه‌رزكه‌ر و حكومه‌تی قه‌رزكه‌ر هاوتای یه‌ك بن و جیاوازییەکی ئەوتۆیان نەبێت چونکە بە هەمان
ڕێکار پرسەکە دەروات بەڕێوە.
سه‌ركۆ
ئازاد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی
كوردستان بۆ شارپرێس باسی له‌گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌و قه‌رزكردنه‌ی حكومه‌ت كرد و وتی،
حكومه‌ت له‌یاسا ده‌رچووه، چونكه به‌بێ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت قه‌رز بكات، كه ده‌بوو
په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕی ئه‌و قه‌رزه بدایه كه حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه
بیكات.
له‌ماوه‌ی
ڕابردوودا دوای ژماره‌یه‌ك دانیشتن و هۆشداریی حكومه‌تی عێراق و هه‌ڕه‌شه‌ی
فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، سه‌رئه‌نجام په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی دا
به‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ته‌نیا 12 ترلیۆن دینار قه‌رز بكات، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا
حكومه‌ت ده‌یویست زیاتر له 40 ترلیۆن دینار قه‌رز بكات، به‌ڵام په‌رله‌مان به‌بێ
گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌ت ئه‌و بڕه‌ی كه‌مكرده‌وه.
سه‌ركۆ
ئازاد پێیوایه حكومه‌ت كاتێك ده‌ڵێت قه‌رز له كۆمپانیاكان ده‌كات، ئه‌وه
كۆمپانیا حزبییه‌كانن كه قه‌رزیان لێده‌كات، به‌وه‌ش دووجار كۆمپانیاكان سودمه‌ند
ده‌بن، جارێك به‌و قه‌رزه‌ی لێیان ده‌كرێت و دواتر بۆیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه،
جارێكی دیكه به‌هۆی ئه‌و قه‌رزه‌وه حكومه‌ت پڕۆژه‌ی گه‌وره‌یان وه‌ك پاداشت ده‌داتێ،
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو چه‌ندین لێخۆشبوونی باج و گومرگییان بۆ ده‌كرێت.
داهاتی
مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێكه له نهێنییه گه‌وره‌كانی كابینه جیاوازه‌كانی
حكومه‌ت، هه‌میشه به‌شێك له‌داهات به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه و خه‌ڵك و په‌رله‌مانتاران
نه‌یانزانیوه چی له‌و داهاته دێت.
ژمارەیەک پەرلەمانتار ئەوەیان ڕاگەیاندوە کە
حکومەت به‌بێ قه‌رز و به‌داهاتی ناوخۆ و داهاتی نه‌وت ده‌توانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
دابه‌شبكات بەلام حکومەت بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە داهاتی ناوخۆ و نەوت و
خاڵە سنوریەکان نیوەی موچەی موچەخۆران دەر دەهێنێت و دەبێت بۆ باقیەکەی چاوەرێی
بەغداد بین بۆمان بنێرن.
لە
دوورۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان بەرێوەچوو
فەرمانبەران داوای دابەشکردنی موچەکانیان کرد بە شێوەی مانگانەو سی ڕۆژ جارێک.
هەرچەندە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو جوتیارعادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە
حکومەت کۆ دەبێتەوە بۆ تاوتویکردنی دۆخی موچە، بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی
وەزیران کۆبوەوەو سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند کە دەستدەکریت بە دابەشکردنی موچەی
فەرمانبەران.
ئەوەش بوە جێی پرسیاری چاودێران و هاوڵاتیان و
کەسانی پسپۆڕ چۆن حکومەت ئەو برە زۆرەی لەو ماوە کەمەدا دەست دەکەوێت وەک قەرز
وەری بگرێت،و لەکێی قەرز کردوەو چۆن ڕێکارەکانی قەرز کردنەکە بەوخێراییە بەریوە
چوون، لە کام بانک ئەو پارەیە وەرگیراوە وا بەو خێراییە ئامادەکراو درایە وەزارەتی
دارایی و ئەویش دەستی بە دابەشکردنی موچە کرد؟ئەی ئەو پارەیە لە کوێ‌و بە چ ڕێکارێک
ئاڵوگۆر کراو کرایە دراوی عیراقی؟
هەموو ئەمانە چەند پرسیارێکن کە هاولاتیان و چاودێران بەدوای وەڵامەکەیدا دەگەرێن
و هەندێک لە شارەزایانیش دەڵێن پارەکە لە کۆمپانیاکانی حزبەکانی دەسەڵات
وەرگیراوەو لەم گیرفان دەیخەنە گیرفانەکەی تریان و هیچ پرۆسەیەکی قەرز کردن لە
ئارادا نییە.