شارپرێس:
پارتى‌و ئێزدیه‌كان لێدوانه‌كانیان پێچه‌وانه‌ى یه‌كتره له‌باره‌ى شنگاله‌وه، به‌رپرسێكى باڵاى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزەکانی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) لەناوەندی قەزای شەنگال نەکشاونەتەوە، له‌به‌رامبه‌ریشدا فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئێزیدخان كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه ده‌ڵێت:"هیچ هێزێكى چه‌كداریی له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاكه بونیان نییه"، هاوكات فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق لەزاری وتەبێژەکەیەوە چۆڵبونی شارەکەی لەهەموو گروپە چەکدارییەکان ڕاگەیاند.
قادر قاچاخ بەرپرسی لقی شنگالى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان بە"شەفەق نیوز"ی ڕاگەیاندوە، چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) تەنها لەسێ بارەگای ناو شاری شەنگال کشاونەتەوە تاوەکو لەو ڕێگایەوە پیشانی بدەن کە ناوچەکەیان چۆڵکردوە.
قاچاخ باسی لەوەشکردوە، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان حکومەتی هەرێم‌و به‌غدا کراوە، دەبێت هێزەکانی حەشدی شەعبی‌و هێزەکانی سەر بەپه‌كه‌كه بۆ دوری پێنج کیلۆمەتری دەرەوەی ناوەندی قەزای شنگال دوربخرێنەوە، داواشیكردوه، نوێنەری حکومەتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بەشداری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکەن.
له‌به‌رامبه‌ریشداو پێچه‌وانه‌ى لێدوانى به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى، حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزەکانی (ئێزیدخان) كه ئه‌و هێزه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه ئاشكرایكرد، هەموو هێزە نا نیزامییەکان بارەگا حکومییەکانیان چۆڵکردوەو هێزە چەکدارییەکانیان کێشاوەتەوە، تەنها بارەگا مەدەنییەکانی ئەو هێزانە لەناو شنگال ماونەتەوە.
ڕۆژی ٩ی تشرینى یەکەمی ئەمساڵ، هەردوو حکومەتی عێراق‌و هەرێم لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال ڕێککەوتن کەبەپێی ئەوە دەبێت سەرجەم گروپە چەکدارییەکان، قەزاكه چۆڵبکەن‌و ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆسەر ماڵ‌و حاڵی خۆیان بکەن‌و ئەرکی پاراستنی ئەمنییەتی شارەکە بەپۆلیس بسپێردرێت.
لەئێستادا لەقەزای شنگال دوو ئیدارەی خۆجێیی بونى هه‌یه یەکێکیان سەر بەحکومەتی عێراقه‌و ئەوەی تریشیان لەلایەن پارتییەوە دانراوەو لەشاری دهۆکەوە کاروبارەکانی قەزاکە ڕایی دەکات.
له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و هێزو ئیدارانه‌ش، هێزێكى جه‌ماوه‌رى بونى هه‌یه به‌ناوى یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شنگال (یه‌به‌شه) به‌رده‌وام پارتى ئه‌و هێزه به‌به‌شێك له‌پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) تۆمه‌تبارده‌كات، جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، یه‌به‌شه سه‌ر به‌حكومه‌تى عێراقه‌و له‌ژێر چه‌ترى حه‌شدى شه‌عبیدا كارده‌كات‌و موچه‌ش له‌وان وه‌رده‌گرن.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
