شارپرێس:
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی له‌باره‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هۆشداریى به‌حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات‌و داواى پێكهێنانى هێزێكى تایبه‌تى پێشمه‌رگه ده‌كات بۆ پارێزگاریكردن له‌خاڵه سنوریه‌كان، ده‌شڵێت:"ده‌زانم كێ دزى له‌خاڵه سنوریه‌كان ده‌كات".
مه‌لا به‌ختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانى كوردستان له‌دیدارێكى تایبه‌تى شارپرێسدا سه‌باره‌ت به‌قاچاخی له‌خاڵه سنوریه‌كان مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت:"ده‌زانم كێن ئه‌وانه‌ى دزى ده‌كه‌ن دانه دانه‌یان ده‌ناسم، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان هه‌یه، پێویست ناكات من ناو بێنم".
باسی له‌وه‌شكرد: "شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زه‌نگی مه‌ترسیم له‌سه‌ر هه‌رێم لێداوه، وتارێكم هه‌یه‌و ده‌ڵێم وا شه‌ڕی داعش كۆتاییدایه‌و سه‌رده‌كه‌وین به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ربێت و ناوماڵی خۆمان رێكنه‌خه‌ین و كێشه‌كانمان چاره‌سه‌رنه‌كه‌ین و ئاگامان له‌ده‌وروبه‌رمان نه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه دۆخێكمان دێت به‌سه‌ردا په‌نجه‌ی په‌شیمانی ئه‌گه‌زین و دادمان نادات، ئه‌مه شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌م كردووه".
مه‌لا به‌ختیار وتیشی:"24ی ئابی 2020 له‌دیبه‌یتێكدا كه 40 كه‌س له‌حزبه‌كان لێره‌بوون دیسان وتم با كۆنگره‌یه‌كی نیشتیمانی ببه‌ستین و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و بێلایه‌نه‌كان و پسپۆڕه‌كان بێن و كه‌مترینی یه‌كێتی و پارتی و گۆڕانی تیابێت، با بیرێك له‌چاره‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه، با مه‌سئولیه‌تی هاوبه‌ش هه‌ڵبگیردرێت به‌داخه‌وه گوێ نه‌گیرا، به‌داخه‌وه گوێ داخراوه‌كان تائێستا ناكرێنه‌وه، ئه‌مه زه‌ره‌رێكی زۆره".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو:"ئاخر شاند كه كاكه قوباد سه‌ركردایه‌تی كردبوو به‌په‌رۆشییه‌كی زۆره‌وه له‌به‌غدا بوون زۆر چاودێریم ده‌كردو زانیاریم زۆر وه‌رده‌گرت كه هاتبووه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و وتبووی ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا بینیومانه قه‌د نه‌مان بینیوه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمیش هه‌یه".
مه‌لا به‌ختیار ده‌شڵێت:"ده‌بێت هه‌رسێ هێزه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌خۆبوردوتربن و به‌عه‌قڵێكی كراوه‌ترو په‌رۆشتر بۆ ئه‌م ئه‌زموونه كاربكه‌ن، كه ره‌خنه‌یه‌كیان لێده‌گیرێت بنونیاتنه‌ره‌و سودمه‌نده، ده‌بێت قبووڵی بكه‌ن، سه‌ركرده‌ی هه‌رسێ حزبه‌كه ئه‌زموونی 50 ساڵ و 40 ساڵیان هه‌یه، ئه‌زموونی 30 ساڵی به‌س حكومڕانی هه‌یه له‌كوردستاندا ناكرێت ئه‌مانه مه‌عسوم بن".